نوێترین وەشانی کورد کیی (2.5)



کوردکی وەشانی 2.5
١-زیادکردنی (ووشە پێشنیارکراوەکان + پێشنیارکردنی ووشەی داهاتوو) بۆ هەردوو زمانی ئینگلیزی و کوردی.
٢- بە پشت بەستن بە فەرهەنگی کارزان ئێستا ئەتوانیت ووشە ئینگلیزیەکان ڕاستەوخۆ وەربگێڕیتە سەر زمانی کوردی بەبێ کردنەوەی فەرهەنگی کارزان.
٣- زیادکردنی بەشێک بۆ دەستکاریکردنی شوێنی پیتەکان واتا ئێستا ئەتوانیت بە ئارەزوی خۆت شوێنی پیتەکان بگۆریت.
٤-گۆڕینی قەبارەی کیبۆردەکە بە ئارەزووی خۆت بۆ هەر قەبارەیەک کە ئەتەوێت.
٥-زیادکردنی کیبۆردی کوردی (چپقفغع) کە پیتەکانی بە شێوازی پیتە عەرەبییەکان ڕێکخراوە.
٦-زیادکردنی مێنیو بۆ سەر دوگمەی ١٢٣ کەبەدەست ڕاگرتن لەسەر دوگمەی ١٢٣ ئەکرێتەوە، ئەم بەشانەی لەخۆگرتوە Settings - Themes - Resize - Move Key.
٧-زیادکردنی بەشی Settings بۆ گۆڕانکاری کردن لەدەنگی دوگمەکان دانانی هەزە بۆ دوگمەکان لابردنی ڕیزی ژمارەکان وە زۆر ڕێکخستنی تر....
٨-نوێکردنەوەی emoji ئێستا ژمارەی ئیمۆجیەکان زیاتر لە ١٦٠٠ ئیمۆجییە.
٩-گۆڕانکاری لە ڕووکارەکاندا بەگشتی.
١٠-گۆڕینی ناوی کیبۆردی (کوردی) بۆ (کوردی قوەرتی).
١١-گۆڕینی زمانەکان بەدەست خشاندن بۆ راست و چەپ لەسەر دوگمەی سپەیس.



ليست هناك تعليقات