پارێزەر - Parezer





بەرنامەیەک بۆ پارێزگاریکردن لە مۆبایلەکەت لە دوورەوە







لە کاتی دزین یان ونبوونی مۆبایلەکەت دەتوانی لە ڕێگەی ئەم بەرنامەیەوە لە دورەوە مۆبایلەکەت
قفڵ یان فۆرمات بکەی، یان ئەگەر لەسەر صامت Silent بوو دەتوانی دەنگەکەی بکەیتەوە.
بەرنامەکە بەم شێوەیە کە دوای دابەزاندنی ، لە حاڵەتی ون بون یان مۆبایلەکەت لای کەسێکی گومان لێکراو بێت و هیچ رەمزی لەسەر نەبێ و نەشتوانی وەری بگریتەوە ،،ئەوا دەتوانی تەنها بە یەک نامە مۆبایلەکەت قفڵ بکەی بەو رەمزەی کە خۆت دەتەوێ، یان راستەوخۆ تەنها بە یەک نامە مۆبایلەکە فۆرمات بکەیت و هیچی تیدا نەهێڵیت, ئەگەر لە حاڵەتی silent مۆبایلەکەت ون کردبێ ،،ئەوا بە ناردنی کۆدی تایبەت بە کردنەوەی دەنگ ،بەرنامەکە دەنگی مۆبایلەکەت بۆ زیاد دەکات، تا بیدۆزیتەوە.
تایبەتمەندیەکان:
-------
** قفڵ کردن : بە نامەیەک کۆدی قفل کردن پاشان بۆشاییەک پاشان ئەو رەمزەی کە دەتەوێ مۆبایلەکەی پێ قفڵ بکەی بنێرە بۆ ئەم مۆبایلە بۆ نمونە ئەگەر بتەوێ لە دورەوە مۆبایلەکەت بە ڕەمزی 12345 ‌قفڵ بکەی ،ئەوا نامەیەک بەم شێوە بۆ مۆبایلەکەت دەنێری (ئەگەر کۆدی تایبەت بە قفڵ کردن 11111 بێت):
11111 12345
** فۆرمات کردن : تەنها کۆدی تایبەت بە فۆرمات کردن بە نامەیەک بنێرە بۆ ئەم مۆبایلە.
** لابردنی Silent (صامت) : تەنها کۆدی کردنەوەی دەنگ بە نامەیەک بنێرە بۆ ئەم مۆبایلە.
-------------------------------------------
چۆن ئەم بەرنامەیە بسڕمەوە؟
بە هەڵبژاردنی ( سرینەوەی بەرنامەکە ) لە لیستی تەنیشت دوکمەی (یارمەتی).
بەرنامەکەم شاردوەتەوە، چۆن بیکەمەوە؟
تەلەفۆن بکە بۆ کۆدی تایبەت بە قفڵ کردن بەرنامەکە دەکرێتەوە
تێبینی
---
- ئەگەر بەرنامەکەت چالاک کردبێت ناتوانی راستەوخۆ لە لیستی بەرنامەکانەوە ئەم بەرنامەیە بسڕیتەوە.
- ئەگەر بەرنامەکە چالاک نەکرابێ ئەو کردارانەی سەرەوە ئەنجام نادرێن.
- ئەگەر مۆبایلەکە خۆی قفڵیش بێت، کردارەکان ئەنجام دەدرێن (بە مەرجێک بەرنامەکە چالاک بێت).
- بەرنامەکە لەسەر ئەندرۆیدی 2.3 بەرەو سەرەوە کار دەکات


ليست هناك تعليقات