لە %٩٩ی شەحنە دروستکراوەکانی ئايفۆن مەترسيدارن و زیان بەخشن

بەپێی توێژينەوەيەکی پەيمانگەی (CTSI) کە راپۆرتەکەی ئاژانسی پاراستنی بەکارهێنەری بەڕيتانی بڵاويکردووەتەوە، لە %٩٩شەحنە دروستکراوە (Fake)ـکەکانی ئامێرەکانی کۆمپانيای ئەپڵ و بە تايبەت ئايفۆن بۆ بەکارهێنەر مەترسيدارە.

IMG_2770JPG
ئەو پەيمانگەيە هەستاون بە ئەنجامدانی توێژينەوەيەک لەسەر ئەو شەحنانەی لەلايەن کۆمپانياکانی ديکەوە بۆ بەرهەمەکانی ئەپڵ دروستدەکرێن بە تايبەت بۆ ئايفۆن، بۆ ئەو کارەشيان تاقيکردنەوەيان لەسەر ٤٠٠ دانە شەحن ئەنجامداوە.
ئەنجامی توێژينەوەکەشيان بە راپۆرتێک بڵاوکردووەتەوەو رايانگەياندووە تووشی شۆک بوون کاتێک بينيويانە لە %٩٩ی ئەو شەحنانە مەترسيداربوون و هەڵەی کارەباييان زۆر بووە، لەو ٤٠٠ دانە تەنيا سێ دانەيان مەرجی سەلامەتييان هەبووەو کاريگەری خراپی لەسەر ئامێرەکە و خودی بەکارهێنەرەکەش نەبووە.
هەروەها ئەو پەيمانگەيە ئامۆژگاری بەکارهێنەرانی مۆبايلە زيرەکەکان بە تايبەت ئايفۆن کردووە شەحنی ئەسڵی و ئۆرجيناڵ بەکاربهێنن، لە ئەگەری بەکارهێنانی شەحنی نادروستدا هەم خۆيان و مۆبايلەکەشيان دەکەوێتە مەترسييەوەو تووشی حاڵەتی خراپ دێن، کە لە گرنگترينيان کەمکردنەوەی تەمەنی باترييەکانە.
ئەو هۆکارەشی وايکردووە بەکارهێنەر روو لە شەحنە ئۆرجيناڵەکان نەکەن گرانی نرخ و نەمانی متمانەيە لەناو بازاڕەکاندا، چونکە زۆر جار بەکارهێنەر بەناوی ئەسڵييەوە شەحن دەکڕێت و دواتر ساختە دەردەچێت.

ليست هناك تعليقات