کورتە باسێک لەسەر (Programming)

سڵاوی خواتانی لێبێت....
ئەوەنەی ئاگاداربم زۆر کەس هەن کە ئەیانەوێت ببن بە پڕۆگرامساز بەتایبەتی پڕۆگرامسازی ئەندرۆید بە کاتێکی کەم و بە شتێکی سادە و ئاسانی ئەزانن بۆیە پێم باشبوو بابەتێک ئامادە بکەم لەسەری

سەرەتا با باس لە بنچینەکانی بەرنامە بکەین
بەرنامە لە دوو بەش پێک هاتووە
1-Resources
2-Java

گەر بیان شووبهێنین بە مرۆڤ ئەوا (Resources) ڕۆڵی جەستە و شکڵ و شێوەی مرۆڤەکە ئەبینێت وە (Java)ــاش ڕۆڵی مێشک ئەبینێت بێگومان گەر مرۆڤێک بێنین کە مردبێت کە لەوکاتەدا مێشک کارناکات ئەوا ناتوانێت هیچ کارێک بکات کەواتە ڕووکار بێ کردار بێسوودە

ئایە دروستکردنی بەرنامە هەروا ئاسانە؟

گەر سەیری ڤیدیۆیەکی دروستکردنی بەرنامەت کردبێت بە ئەندرۆید ستۆدیۆ کە بە شێوەی وێنە نەوەک کۆد نوسین ڕووکاری بەرنامەکە دروست بکات ئەوا پێت وایە دروستکردنی بەرنامە هەروا ئاسانە
بەڵام کاتێک کە سەیر داڕشتنی کۆدی جافاکە بکەیت ئەوە ئەزانیت کە قورسە بێگومان لە توانای مرۆڤ بەدەرنیە و هەموو ژەس ئەتوانێت فێرببێت بەپێی کات

چۆن بتوانم ببم بە پڕۆگرام ساز؟

سەرەتا پێویستە سەیری کۆرسێکی تایبەت بە جافا بکەیت و لەسەرەتادا جافا فێرببیت

دواتر بەرەبەرە خۆت بەرەوپێشبخەیت لە جافا و کۆد نوسیندا تا کاتێک کە ئەزانیت ئەتوانی لە کۆدەکان تێبگەیت و بیرۆکەکانی خۆت جێبەجێ بکەیت

دواتریش دەسبکەیت بە بینینی کۆرسێکی تایبەت بە دروستکردنی بەرنامە کە ئەمەش لە یوتوب زۆرە و ئەتوانیت خۆت فێربکەیت

بەم شێوەیە فێرئەبیت و ئەتوانیت وردە وردە خۆت بەرە و پێشببەیت تا ئەبیت بە پڕۆگرامسازێکی سەرکەوتوو

لە کەم و کورتیمان ببورن...

ليست هناك تعليقات