مێسنجەری منداڵان بڵاوکرایەوە

پاش ئەوەی فەیسبووک ڕایگەیاند کە دەیەوێت وەشانێکی جیاواز لە ئەپی نامەبەرەکەی خۆی مێسنجەر بڵاو بکاتەوە، لە کۆتاییەکانی مانگی پێشوودا بۆ یەکەمین جار بۆ سیستەمی IOS بڵاوکرایەوە. ئەمجارەش لە کۆتاییدا ئەپەکە بۆ سیستەمی ئەندرۆید لە کۆگای گووگڵ پلەیدا وەشێنرا. مێسنجەری منداڵان وەک لە ناوەکەیدا دیارە تایبەت بە منداڵانە و بە پێی ڕێنماییەکانی فەیسبووک بۆ تەمەنی ۱۳ ساڵ یان کەمتر گونجاوە.

سوودی ئەپی مێسنجەری منداڵان
ئەم ئەپی مێسنجەرە تایبەت بە منداڵانە، لە ڕێڕەوێکی باشدا لە لایەن منداڵانەوە بەکار دەهێنرێت چونکە تایبەت بە چینی منداڵانە و فەیسبووک هەوڵ دەدات لایەنی ئاسایش و چوارچێوەی گفتوگۆ بپارێزێت بۆ ئەوەی بە ئاسایی گفتوگۆ لەگەڵ خێزان و هاوڕێ بکرێت. بەکارهێنانی مێسنجەری منداڵان لەلایەن منداڵانەوە چۆن دەبێت؟

چۆنیەتی کارکردنی مێسنجەری منداڵان  
مێسنجەری منداڵان بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ بەهۆی هەژماری تایبەتی فەیسبووکی بەخێوکەرانی منداڵەکەوە کاردەکات. ئەوەی لەسەر دایک و باوکانە دامەزراندنی ئەپەکەیە لەسەر ئامێرەکانی منداڵەکانیان، پاشان ڕێکخستنی دەمنامەی منداڵە لەلایەن هەژمارەکەی خۆتەوە بە دروستی بە ئارەزووی خۆتان. بەڵام فەیسبووک ئەوەشی ڕوونکردووەتەوە، منداڵان ناتوانن دەست بە هەژماری دایک و باوکیان بگەیەنن و کاری پێبکەن، وەک ئەوەی وێنەیەک بڵاوکراوەی فەیسبووک هەیە وا دیارە کە پەیوەندییکردن بەهۆی تەنیا ناو و تاکە وێنەیەکی دەمنامەی هەژماری بەخێوکەرییانە، هیچی تر نییە.

تایبەتمەندییەکانی مێسنجەری منداڵان
تۆڕە فراوانەکەی کۆمەڵایەتی فەیسبووک وەشانێکی نوێ لە ئەپی مێسنجەر بڵاودەکاتەوە کە تایبەت بە منداڵانی ژێر تەمەن ۱۳ ساڵ دەبێت و پێی دەوترێت مێسنجەری منداڵان، دەربارەی کاتی بڵاوبوونەوەشی، فەیسبووک هەواڵی بڵاوکردنەوەی ئەم ئەپەی لە چەند مانگی داهاتوو لە کۆگای گووگڵ پلەی ڕاگەیاند، ئەوانەشی بەکارهێنەری ئایفۆن و ئایپادن، لە ولایەتە یەکگرتووەکان دەتوانن کار بە وەشانی تاقیکاریی ئەپەکە بکەن.

ئەم ئەپی مێسنجەرە هاوشێوەی وەشانی یوتیوبی منداڵان کە ئەپێکی یوتیوبی تایبەت بە منداڵانە، لە ڕێڕەوێکی باشدا لەلایەن منداڵانەوە بەکاردەهێنرێت چونکە تایبەت بە چینی منداڵانە و فەیسبووک هەوڵدەدات لایەنی ئاسایش و چوارچێوەی گفتوگۆ بپارێزێت بۆ ئەوەی بە ئاسایی گفتوگۆ لەگەڵ خێزان و هاوڕێ بکرێت. بەکارهێنانی مێسنجەری منداڵان لەلایەن منداڵانەوە چۆن دەبێت؟

مێسنجەری منداڵان بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ بەهۆی هەژماری تایبەتی فەیسبووکی بەخێوکەرانی منداڵەکەوە کاردەکات. ئەوەی لەسەر دایک و باوکانە دامەزراندنی ئەپەکەیە لەسەر ئامێرەکانی منداڵەکانیان، پاشان ڕێکخستنی دەمنامەی منداڵە لەلایەن هەژمارەکەی خۆتەوە بە دروستی بە ئارەزووی خۆتان. بەڵام فەیسبووک ئەوەشی ڕوونکردووەتەوە، منداڵان ناتوانن دەست بە هەژماری دایک و باوکیان بگەیەنن و کاری پێبکەن، وەک ئەوەی وێنەیەک بڵاوکراوەی فەیسبووک هەیە وا دیارە کە پەیوەندییکردن بەهۆی تەنیا ناو و تاکە وێنەیەکی دەمنامەی هەژماری بەخێوکەرییانە، هیچی تر نییە.
ئەوەی لە مێسنجەری منداڵان چاوەڕوانی دەکەیت ڕووکارێکی جیاوازە بە ڕەنگی جۆراوجۆر. بە تەواوی دەتوانیت گفتوگۆی وێنە و نوسین و پاشان پەیوەندی ڤیدیۆیی بە کۆمەڵ ئەنجام بدەیت، لەگەڵ بوونی چەند (وێنەیەکی پێوەکراوی خەندەکان هاوشێوەی سناپچات) بۆ منداڵان. هەروەها بە بوونی وێنەی جووڵاو و چوارچێوەی وێنە و پێوەکراو و ماسک و ئامڕازەکانی کێشان لەسەر وێنە بۆ منداڵان دەبێتە باشترین ئامڕاز، بۆ پەیوەندیی گرتن بە دایک و باوک و هاوڕێکانیان.

له باشترین تایبەتمەندییەکانی ئەم ئەپە چۆنیەتی شێوازی پەیوەندیی گرتنی کەسانی ترە بە منداڵەکەت، ئەوەش ئەوەیە پەسەندکردنی هەموو ئەو کەسانەی کە دەیانەوێت پەیوەندی بە منداڵەکەتەوە بکەن بەهۆی هەژمارەکەی تۆوەیە و بەم هۆکارەش سەرپشک دەبیت لە پەسەندکردنی کەسانی ناسراو بۆ پەیوەندییگرتن بە منداڵەکەتەوە، ئەمەش باشترین کارە بۆ ئەوەی منداڵەکەت تووشی کەسانی خراپ نەبێت.
منداڵەکانت و هاوڕێی منداڵەکانت ئاگاداربکەوە بێگوومان وەکو خەمخۆری ئەوان ئەم هەنگاوەی فەیسبووکت پێخۆشە. بۆ ئەوەی منداڵەکەت بتوانێت لەگەڵ هاوڕێکەیدا گفتوگۆ بکات و پەیوەندیی بگرێت، پێویستە لە هەژماری فەیسبووکەکەی خۆتدا هاوڕێی باوکی هاوڕێی منداڵەکەت بیت بۆ ئەوەی بۆ لیستی هاوڕێیانی منداڵەکەت زیادی بکەیت. وەکو ئەوەی ئێستا هەیە ژمارەیەکی زۆر هەژماری مێسنجەر لە ڕێگەی فەیسبووکەوە لەلایەن منداڵانەوە بەکاردەهێنرێت، قورس نییە بیهێنیتە بەرچاوی خۆت کە منداڵەکەت دەتوانێت لەو تۆڕە فراوانەدا پەیوەندی لەگەڵ جۆرەها کەس بگرێت، وە جۆرەها کەسیش دەتوانێت چاو لە دەمنامەکەی – پڕۆفایلەکەی بکات و ئەمەش بۆ منداڵێک گونجاو نابێت.

سەرچاوە:
  • kitn

ليست هناك تعليقات