جۆرەکانی هاکەر
زۆربەمان کاتێک گوێبیستی وشەی ”هاکەر“ دەبین, کەسێکمان دێتە بەرچاو کەوا وا بە کۆمپیوتەرەکەی خەریکە زانیاری هەستیار و گرنگ بە ڕێگەیەکی نایاسایی و بەبێ ڕەزامەندی خاوەنەکانیان بەدەست دێنێت
.بەڵام لە ڕاستیدا مەرج نیە هەموو هاکەرێک شەڕخواز بێت.
هاکەرەکان دابەش دەکرێن بۆ سێ جۆر:
١. کڵاو سپیەکان ”The White Hats“ : ئەوانە زیاتر پێیان دەگوترێ”Security Professional“ یان شارەزای ئاسایش. ئەو جۆرە هاکەرانە، لە لایەن کۆمپانیاکان بەکرێ دەگیرێن بۆ ئەوەی بزانن ئایا هیچ کەلێنێکی ئاسایش”Security Vulnerability“ هەیە لە سیستەم و نێتوۆرک و وێبسایتەکانیان؟ وە کڵاو سپییەکانیش هەڵدەستن بەبەکارهێنانی هەموو ڕێگاکانی هاک بۆ ئەوەی لاوازییاکانی ئاسایش بدۆزنەوەو پینەیان بکەن.بۆیە ئەو جۆرە هاکەرە کەسانی باشن و کارەکانیان یاساییە.
٢. کڵاو ڕەشەکان ”The Black Hats“: ئەو جۆرەیان دەیانەوێ بە هۆی دزینی زانیارییەوە پارە پەیدا بکەن. ئەوانە پاسوێرد و زانیاری بانک و زانیاری گرنگی دی لە ”قوربانی“ـەکە دەدزن و بەکاری دێنن بۆ دزینی پارە. یان هەڕەشە لە خاوەنی وێببسایتەکان دەکەن کەوا ئەگەر بڕێک پارەی دیاری کراویان پێندات، ئەوا هێرشی “DDoS Attack” دەکەنە سەر وێبسایتەکەی. واتا کڵاو ڕەشەکان کارەکانیان نایاسایین و زۆر جاریش دەگیرێن و چەندین ساڵ حوکم دەدرێن.
٣. کڵاو ڕەساسییەکان ”The Gray Hats“: ئەو ھاکەرانە ھەڵسوکەوتیان لە نێوان ھاکەری وایت ھاک و بلاک ھاتە، ئەوانە لە کاتی ھاک کردن ئەگەر بزانن کارەکەیان سوودی ھەیە بۆ خۆیان و بۆ ناوبانگیان ئەنجامی دەدەن بە چاک و خراپەوە و زۆربەی کات دزی دەکەن وەک دزینی ماستەر کارد لە ناو سایتەکان بەڵام ئەگەر شتێک سوودی نەبێت بۆیان خۆیان پێوە ماندوو ناکەن و دەستی لێ دەپارێزن و کاولی ناکەن.. واتە لەسەر ھەوەس کار دەکەن زۆر کاتیش لە یاسا و پۆلیس دەترسن..
ئامادەکردنی: Bilal Maghdid
لێدوانەکان