ئەوەی گەیمەران چاوەڕوانیان دەکرد، ئێستا لە کۆگای گۆگڵ پلەی بەردەستە
PlayerUnknown’s Battlegrounds یه‌كێكه له‌یاریه ئۆنڵاینه‌كان و جۆره‌كه‌ی Battle Royale یە ئەم جۆرەیان بریتیە لەوەى کۆمەڵە یاریزانێک لە شوێنێکى دیاریکراودا یارى دەکەن و تەنها یەک کەس براوە دەبێت لەناویاندا، یاریەکە لەلایەن کۆمپانیاى Bluehole ەوە دروستکراوە و لە مانگى ٣ ێى ٢٠١٧ تەنها بۆ ئامێرى کۆمپیوتەر بڵاوکرایەوە.
شێوازی یاریكردن :
شێوازی یاریكردن ئۆنڵاینه و پێویستت به‌هێلی ئینته‌رنێت هه‌یه ده‌توانی به‌ته‌نها یاری بكه‌ی یان له‌گه‌ڵ هاوڕێكانت به‌شێوه‌ی كۆمه‌ڵ به‌شداری بكه‌یت ئه‌م یاریه مانه‌وه‌یه له دورگه‌یه‌كی گه‌وره‌دا كه 100 یاریزان له فڕۆكه‌یه‌وه خۆیان به په‌ڕه‌شوتێك له هه‌ر شوێنێكی سه‌ر نه‌خشه‌كه بیانه‌وێت هه‌ڵده‌ده‌ن هه‌ر كاتێك خۆت هه‌ڵدا و گه‌یشتیته سه‌ر زه‌وی ئه‌وا ده‌بێت ده‌ست بكه‌یت به گه‌ڕان به‌دوای چه‌كی جۆراوجۆر و جلوبه‌رگ و دژه گوله و باندج و كه‌لوپه‌لی تر كه یارمه‌تی مانه‌وه‌ت ده‌دات له‌كاتی شه‌ڕكردن یان به‌ركه‌وتنی فیشه‌ك و شتی تر تۆ ده‌بێت ئه‌و كه‌سانه‌ی تر كه له نه‌خشه‌كه‌دا بونیان هه‌یه بیانكوژیت و له ناو 100 یاریزاندا دواهه‌مین كه‌س بمێنیته‌وه ببیته براوه‌ی یاریه‌كه چونكه خه‌ڵكانی تریش هاوشێوه‌ی تۆ یاری ده‌كه‌ن و هه‌وڵده‌ده‌ن بتكوژن به‌ره به‌ره له 100 یاریزانه‌وه ژماره‌یان كه‌متر ده‌بێته‌وه تاوه‌كو 2 یاریزان ده‌مێننه‌وه و یه‌كێكیان براوه ده‌بێت ماوه‌ی هه‌ر یاریه‌كیش زیاتر له 30 خوله‌كی پێناچێت.
ئەم یارییە ماوەیەک لەمەوبەر بۆ سیستمی ئەندرۆید و iOSـیش بڵاوکرایەوە، بەڵام لە سەرەتادا تەنها بۆ وڵاتی چین و بە زمانی چینی بەردەست بوو لە مارکێرتە نافەرمییەکان بۆ داگرتن...
بەڵام ئێستا زمانی ئینگلیزیشی بۆ زیاد کراوە و لە کۆگای گۆگڵ پلەی بۆ بەکارهێنەرانی سیستمی ئەندرۆید بە ناوی PUBG Mobile بەردەستە بە قەبارەی 674 مێگابایت




لێدوانەکان