منداڵێکی تەمەن 4 ساڵان ژیانی دایکی ڕزگارکرد بە بەکارھێنانی سیری
ئاستی باسکردنی بەرنامەی سیری بەرزبوویەوە بەھۆی ڕزگارکردنی دایکێک لەلایەن منداڵە چوارساڵەکەی بەھۆی بەرنامەی سیری!
چیرۆکەکە دەستی پێکرد کاتێک منداڵێکی بەریتانی دایکی بینی کە دایکی بەبێھۆشی بینی لەسەر زەوی و ناتوانێ ھەڵسێ، ئەو تێبینی زیرەکی ئایفۆنی کرد و ئەوەندەش زیرەک بوو کە بیری کردەوە کە پەنجەی دایکی بەکاربھێنێت بۆ کردنەوەی پەنجەمۆرەکە، وە بەرنامەی دەنگی سیری یارمەتیدەری بەکارھێناو داوای یارمەتی فریاکەوتنی کرد، وە قسەی لەگەڵ فریاکەوتن کرد کە لەم ڤیدیۆیەدا دەرکەوتووە:
مداڵەکە پەیوەندی بە فریاکەوتنەوە کرد و لە ڕێگەی بەرنامەی سیری کە دوای 13 خولەک قسەکردن و شیکردنەوە بۆ تیمی فریاکەوتن بۆیان ڕوون بکاتەوە و بە خێرایی بگەنە شوێنی ڕووداوەکە و خمەتگوزاری سەرتاییان بەکارھێنا و گەیاندیانە نەخۆشخانە.
ئەوەی لەم ڕووداوە گرنگ بوو و شایەنی باسە بەرنامەی سیری بووە ھۆی ڕزگارکردنی ژیانی کەسێک و لە جیھان دەنگیدایەوە و دەست بە بەکارھێنانەوەی کرا لە چەندین کۆمپانیا و دام و دەزگا.
سەرچاوە: Metropolitan Police
سەرچاوە: Metropolitan Police


لێدوانەکان