تەختە کلیلە ناوازەکەی گۆگڵ Gboard کە زمانی کوردیشی لەخۆگرتووە، یوتیوب و نەخشەی گۆگڵ و وێنەکشانی بۆ زیاد دەبێ

کیبۆردی گۆگڵ (Gboard)، بەرنامەیەکی کیبۆردە کە گەڕانی گۆگڵ و گەڕان بەدوای وێنەی جووڵاو (GIF) و چەندین تایبەتمەندی تر لەخۆ دەگرێ بۆ مۆبایلە هۆشمەندەکان، ئەمڕۆ نوێدەکرێتەوە بە زیادکردنی یوتیوب و نەخشەی گۆگڵ و وێنەکێشان لە کیبۆردەکە کە ئەم تایبەتمەندیانە لە زۆربەی کیبۆردەکانی تر جیایدەکاتەوە.


یوتیوب لە کیبۆردەکە
بە بەکارهێنانی ئەم تایبەتمەندییە دەتوانی بەدوای ڤیدیۆکانی یوتیوب بگەڕێیت و سەیری ڤیدیۆکان بکەیت بەبێ کردنەوەی بەرنامەی یوتیوب. 

نەخشەی گۆگڵ لە کیبۆردەکە
بە بەکارهێنانی ئەم تایبەتمەندییە دەتوانی شوێنی خۆت یان هەر شوێنێکی تر لەسەر نەخشە و بەبێ کردنەوەی بەرنامەی Google Maps بە لینکێک بنێرێت بۆ هاوڕێیانت. 




وێنەکێشان لە کیبۆردەکە
پێشتر Gboard بۆ سیستمی ئەندرۆید بواری بە بەکارهێنەرانی دابوو کە خەندە(ئیمۆجی)ەکان بە دەست بکێشن و لە چ خەندەیەکەوە نزیک بێ، ئەم خەندەیە دەردەکەوت کە بۆ گفتوگۆ(چات) بەکاردەهات، بەڵام لە وەشانی نوێدا بەکارهێنەر دەتوانێ بە دڵی خۆی چ وێنەیەک بکێشێ و دایبنێ لە چات.

*ئەم کیبۆردە ساڵی پار بۆ یەکەم جار لەسەر سیستمی IOS کاری پێکرا

*ئەم کیبۆردە زمانی کوردی و کوردی لاتینی لەخۆ دەگرێ

داگرتن بۆ ئەندرۆید
 داگرتن بۆ ئەندرۆید

داگرتن بۆ IOS


ليست هناك تعليقات