چۆنیەتی هێنانەوەی وێنە و ڤیدیۆکانی ئەندرۆید بە ئاسانترین ڕێگا و بەبێ پڕۆگرام



زۆرینەمان پێویستمان بە هێنانەوەی وێنە و ڤیدیۆکانمان ئەبێت زۆر جار بەهۆی بەهەڵە سڕینەوەیان یان هەر هۆکارێکی تر
لێرەدا باسی چۆنیەتی هێنانەوەیان دەکەین لە پڕۆگرامی MyFiles کە لە زۆربەی زۆری مۆبایلە سامسۆنگ گالاکسیەکان دا هەیە
١ – سەرەتا پڕۆگرامی MyFiles بکەرەوە.
٢ – دواتر کلیک لە دوگمەی لیست بکە کە دوگمە لەمسەکەی لای چەپە لە زۆربەی گالاکسیەکاندا ( لە هەندێک جۆری گالاکسیەکاندا ئەبێت پەنجە لەسەر دوگمەکە ڕابگریت بۆ ماوەیەک)
٣ – کلیک لە “Settings” بکە.
٤ – کلیک لە چوارگۆشەی بەرامبەر Show hidden files” بکە.
٥ – دواتر پەنجە بنێ بە دوگمەی گەڕانەوە.
٦ – کلیک لە “All files” بکە.
٧ – کلیک لە “Device storage” بکە.
٨ – دواتر کلیک لە “DCIM” بکە.
٩ – دواتر لەو فۆڵدەرەدا یان لە فۆڵدەرەکانی ناو ئەو فۆڵدەرەدا بگەڕێ بۆ فۆڵدەرێک بە ناوی “thumbnails.” و بیکەرەوە.
١٠ – ئەبینیت کۆپیەک لە وێنەکانت لەوێدا پارێزراون و ئەتوانیت کۆپیان بکەیت بۆ ئەو شوێنەی کە ئەتەوێت.

تێبینی : ١ – کاتێک وێنەیەک بە مۆبایلەکەت ئەگریت یان وێنەیەکت بۆ ئەنێرن ڕاستەوخۆ کۆپیەک ناصێتە ئەو فۆڵدەرە واتا ئەگەر ماوەیەکی کەم دوای گرتنی وێنەکە وێنەکەت سڕیەوە ڕەنگە نەتوانیت بیهێنیتەوە. ٢ – زۆربەی پڕۆگرامەکانی پاککردنەوەی مۆبایل ئەم فۆڵدەرە بەتاڵ ئەکەنەوە و هەموو فایلەکانی ئەسڕنەوە.

سەرچاوە: HarawzPress

ليست هناك تعليقات