نوێترین زانیاری دزەپێکراوی تایبەتمەندییەکانی گالاکسی نۆت 8

مۆبایلی داهاتووی سامسۆنگ نۆت زۆر لە گالاکسی +S8 نزیکە، وە قەبارەی ڕوونماکەی 6.3 ئینجی سوپەر ئەمۆلیدە، وە بە ڕوونیی 1440x2960. 
گالاکسی نۆت 8 خاوەنی 6GB ڕامە بەڵام گالاکسی S8خاوەنی 4GB ڕامە، وە قەبارەی بیرگەی ناوەکی گالاکسی نۆت8 64GBەو بیرگەی دەرەکیشی بۆ زیاد دەکرێ. 

وە خاوەنی 2 کامێرای 12 میگا پێکسڵە لە دواوەی و کە ئەمە زۆر گونجاوە لەگەڵ ئەوتۆ فۆکەس و زوومی 2X و بەرامبەر 8 مێگا پێکسڵی کامێرای سێڵفی. 

وە خاوەنی پاتریەکی 3,300mAh و پشتگیری بارگاویکردنەوەی خێرا(Fast Charging) دەکا، وە پاتریەکی ناوازەی بۆ بەکارهاتوە بەرامبەر پاتریەکەی نۆت 7 کە مێژوویەکی خراپی بۆ سامسۆنگ تۆمار کرد و نۆت 8 ئەم کێشەیە چارەسەر دەکات.

وە لەوانەیە ئەم تایبەتمەندیانە بە تەواوەتی هەمان تایبەتمەندی مۆبایلەکە نەبن، بەلام لە سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراو وەرگیراون، وە لە 28ی ئاب بڵاودەکرێتەوە. 

ليست هناك تعليقات