تایبەتمەندیەکانی سناپ چات لە ئینستاگرام و زیانەکانی لەسەر سناپ چات


ستۆری ئینستاگرام بە شێوەیەکی زۆر بەرچاو دیارە کە بە تەواوەتی لاسایی سناپ چات کراوەتەوە کە سناپ چات  بەشێکی گەورەیە لە پەیوەندییە سەرهێڵەکانی جیهان، کە لە ئێستادا بەهۆی ستۆری لە ئینستاگرام. 
ئینستاگرام بەهۆیەوە ڕێژەی بەکارهێنانی 32 ڕۆژانە خولەک زیادی کرد. ئەمە ئامانجی فەیسبووک بوو کە بەکارهێنەرانی سناپ چات ڕوو بکەنە ئینستاگرام. 
کە بەهۆی ئەمەوە ڕێژەی بەکارهێنەری چالاک لە سناپ چات لە %17.2 لە چارەگێک دابەزیوە بۆ تەنها %5، لە هەمان کاتیشدا قازانجی سناپ چات لە 17$ دابەزیوە بۆ 13$.
بەکارهێنەرانی ئینستاگرام لە ڕۆژێکدا 250 ملیۆن کەسە بەرامبەر بە 166 ملیۆن کەس لە سناپ چات. 

ئەمە زۆر ڕوونە. ئینستاگرام تەنها لە ستۆریی لاسایی سناپ چاتی نەکردۆتەوە، بەڵکو لە کاتی دایرێکتیش بواری بە بەکارهێنەر داوە کە نامەی خێرا بنێرن و دوای کاتێکی دیاریکراو بسڕێتەوە، بەکارهێنەرانی دایرێکت لە ئینستاگرام گەشەی سەندووە بۆ 375 ملیۆن بەکارهێنەر لە مانگێکدا. 


ليست هناك تعليقات