بە پەیڕەوکردنی ئەم ٢١ خاڵە، ماڵئاوایی لە زوو دابەزینی شەحنی ئامێرەکەت بکە

شەحنی مۆبایلەکەت زوو دادەبەزێ؟؟؟!!!
ئەگەر وەڵامەکەت بەڵێیە ، بە پەیڕەوکردنی ئەم ٢١ خاڵە، ماڵئاوایی لە زوو دابەزینی شەحن بکە 

١-بە هیچ شێوەیەک مۆبایلەکەت لە شەحن کار پێمەکە دەبێتە هۆی گەرم بوونی پاتریەکەت کاریگەر خراپی لەسەر پاتری یەکە و مۆبایلەکەت ئەبێ
٢-مەهێڵە شەحنی مۆبایلەکەت بگات بە ١٥٪ هەر گەیشتە بە ٢٠٪ لە شەحنی دابنێ
٣-واباشە کاتێ مۆبایلەکەت لە شەحن دابنێی کاتێ ئەگاتە ٢٥٪
٤-کە مۆبایلەکەت لە شەحن دانا تا نەبێتە ١٠٠٪ لە شەحنی مەکەوە
٥-هەر کە بووبە ١٠٠٪ مەهێڵە وزەی زیادەی بۆ بچێ بیهێنە خوارەوە
٦-واباشە بە شەحنێک مۆبایلەکانتان شەحن بکەنەوە کە ڤۆلتیەکەی کەم بێت واتا شەحنێک نەبێ بە ماوەی نیو سەحات پاتریەکەتان بکات بە ١٠٠٪ واباشە درەنگ تر شەحن بێتەوە
٧-شاشەی مۆبایل سەرەڕای ئەوەی زیانێکی زۆر بەچاو دەگەێنێت بۆ شەحنی مۆبایلەکەشت زۆر خراپە تەنها لە کاتی ڕۆژ واباشە بە قوەتی کەیت بەس کاتی شەو واباشە بە تەواوەتەی نزمی بکەی
٨-لەسەر شاشەی مۆبایلەکەت هیچ جۆرە وێنەیەک دامەنێ کە جوڵاو بێت ئەبێتە هۆی دابەزین شەحن و کورت کردنەوەی ماوەی پاتری
٩-باشترین وێنە بۆ سەر شاشە وێنەیەکی ڕەش دابنێی تا شەحنەکەت باشتر کار بکات
١٠-لە ماوەی یەک هەفتە دا گەر کارت بە مۆبایلەکەت نەبوو وەباشە بیکوژێنیتەوە ٨ بۆ ٩ سەحاتێ بە مەبەستی حەسانەوەی پاتریەکە
١١-هەر ئەپێکی زیادە لەسەر مۆبایلەکەت هەیە گەر کارت پێیان نییە ڕەشیان بکەوە یاخود ئەپە بیلادیەکانی مۆبایل هەر ئەپێکت کار پێ نییە ناچاڵاک(دیزەیبڵ)ی بکە، چونکە زۆرێک لە پۆرۆگرامەکان بەبێ ئەوەی کاریان پێ بکەیت، کار دەکەن
١٢- گەر کارت بەهەر ئەپێ یان خزمەتگوزارییەکی تر نەما بیکوژێنەوە وەکو وایفای و بلوتوس وە هەر ئەپێک وەکو فەیسبووک و ماسنجەر و ئینستگرام...هتد
‏١٣-ئەم کردارە ئەنجام بدە {settings Display screen timeout 15 seconds}
١٤-ڤیدیۆکانتان بە هیچ شێوەیەک بە نیوەیی جێی مەهێڵن واتا کە ڤیدیۆیەک لە مۆبایلەکەت پێدەکەیت گەر ویستت لایببەیت ئەوە بیهێنە ئاخیر خۆ لاچێ چونگە گەر وا جێیبێڵی ڤیدیۆکە گەر سەیری بکەی خۆی ئۆتۆماتیکی ئەجوولێت بەم جۆرەش دەبێیە هۆی کەم کردنەوەی ژیانی پاتریەکەت
١٥-هەر کاتێ هەستت کرد پاتریەکەت ئەستوور بووە وەباشە بە خێرایی بیگۆڕیت کاریگەری لەسەر مۆبایلت ئەبێ
١٦-ئەپڵیکەیشنی Battery Doctor یەرمەتی دەرێکی باشت دەبێ بۆ ڕاگرتنی شەحنی مۆبایلەکەت، بەرنامەیەکی زۆر سوود بەخشە دوگمەی داگرتن لە خوارەوە دانراوە دەتوانن دایبەزێنن بۆ ئامێرەکانتان
١٧-مۆبایلەکەت بە هیچ شێوەیەک لە شەو تاکو بەیانی لە شەحن دامەنێ ئەمە کاریگەری زۆر زۆر خراپی هەیە بۆ پاتری و مۆبایلەکەشت
١٨-هەرگیز ئەم کۆدە #0228#* بەکار مەهێنن بۆ پڕ کردنەوەی شەحنی مۆبایلەکانتان
١٩-زۆربەی ئەو یاریانەی بیرگەیەکی زۆر لە مۆبایلت ئەبا، گەر کاریان پێ ناکەی بیسڕەوە، هەم ئەبێتە هۆی زوو دابەزینی شەحن هەم مۆبایلت قورستر ئەکات و بیرگە مۆبایل کەم ئەکات
٢٠-ئەو کاتەی مۆبایلت لە شەحن بوو ئاگاداربە با تیشکی خۆر لێی نەدات
٢١- کاتێ خۆر بەتین بوو مەهێڵە لە شاشەی مۆبایلەکەت بدات

داگرتنی Battery Doctor

ليست هناك تعليقات