چۆنیەتی گەڕاندنەوەی ڕووکاری سناپ چات بۆ ڕووکاری پێشوو

Image result for How to restore the old SnapChat design on Android devices
گەر بەکارهێنەری سناپ چاتیت، لەوانەیە وەشانە نوێکەی سناپ چاتت لا پەسەند نەبێ بەهۆی گۆڕانێکی گەورە لە ڕووکارەکەی، بەم قۆناغانە دەتوانیت دووبارە شێوازە کۆنەکەی سناپ چات بەکار بهێنیتەوە

نوێکردنەوەی خۆکارانە ڕابگرە
  1. سەرەتا Play Store بکەرەوە
  2. وێنۆچکەی Settings داگرە
  3. لە بەشی سەرەوەی مینیۆکە، Auto-Update Apps بدۆزەوە و دایگرە
  4. Do not auto-update apps هەڵبژێرە
دوای ئەنجامدانی ئەم هەنگاوانە، پێویستە ئەپڵیکەیشنەکانت بە شێوازێکی دەستیی نوێ بکەیتەوە لەکاتی بەردەستبوونی وەشانی نوێی ئەپەکان

وەشانی کۆنی سناپ چات دابەزێنە
لەم بەستەرەی خوارەوە وەشانی 10.22.7.0ی سناپ چات دابەزێنە و دایمەزرێنە.
پیرۆزە، ئێستا دەتوانیت سناپ چات بەکاربێنیت بە ڕووکارە کۆنەکەوە

بیرتبێ! بە کارپێکردنی وەشانی کۆنی سناپ چات ناتوانیت سوودمەند بیت لە تایبەتمەندییە نوێکانی وەشانەکانی داهاتوو

سناپ چات 10.22.7.0

ليست هناك تعليقات