یاری Ark Survival Evolved بۆ سیستمی Android و iOS بڵاوکرایەوە


یاری Ark Survival Evolved یەکێکە لە یاریە هەرە بەناوبانگەکان کە یاریکەر پێویستە هەوڵبدات بۆ مانەوە لە ژیان

ئەم یارییە هەموو پێداویستییەکانی دروستکردنی خانوو، جل و بەرگ، چەک و ئامرازەکانی ڕاوکردن لەخۆ دەگرێت بۆ مانەوە لە ژیان و ڕزگاربوون لە داینەسوورەکان و ڕاوکردنیان، وە بۆ ڕزگاربوون لە یاریکەرانی دیکە ئەگەر بە شێوازی Online یاری بکەیت
وە هەروەها دەتوانیت بە شێوازی Online لەگەڵ هاوڕێیانت دا یاری بکەیت

ئەم یارییە سەرەتا بۆ PS4 و XBox1 و PC بەردەست بوو، بەڵام دوێنێ(13/6) بۆ سیستمی ئەندرۆید و iOSـیش بڵاو کرایەوە
*بۆ کارپێکردنی یارییەکە لەسەر سیستمی ئەندرۆید پێویستە ئامێرەکەت لانی کەم 3GB ڕامی هەبێت
*یاریەکە بۆ سیستمی iOS بۆ ئەم ئامێرانە بەردەستە:
  • اiPhone 7 & iPhone 7 Plus
  • اiPhone 8 & iPhone 8 Plus
  • اiPhone X
  • اiPad Mini 4
  • اiPad 5th Gen
  • اiPad 6th Gen
  • اiPad Air 2
  • هەموو جۆرەکانی iPad Pro

 لینکی داگرتن بۆ ئەندرۆید لە مارکێتی ApkPure

چەند دیمەنێکی یاریەکە

ليست هناك تعليقات