وەشانی نوێی 0.6ی یاری PUBG Mobile بڵاوکرایەوە


وەشانی نوێی 0.6ی یاری PUBG Mobile بە فەرمیی بۆ تەواوی ئامێرە پشتگیریکراوەکانی Android و iOS بڵاوکرایەوە لە کۆگاکانی Samsung Galaxy Apps, Play Store, App Store

نوێکارییەکان:
  • یاری کردن بە شێوازی First Person
  • گەیم مۆدێکی نوێ کە Safe Zone تیایدا بچووکە و بە قەبارەی 4x4 نەک 8x8
  • زیادبوونی بەشی دانانی ڕەنگ بۆ فڕۆکە و چەکەکان
  • بەشی Armory زیاد دەکرێت کە تەواوی زانیارییەکانت پێ دەدات دەربارەی تەواوی چەکەکانی ناو یاریەکە
  • بەشی Pistol Slot زیاد دەکرێت کە دەتوانی جگە لە 2 چەکی سەرەکی، چەکە بچووکەکانی وەک Pistol و Sawed Off لەگەڵ خۆت هەڵبگریت
  • پیاکێشانی تایەی ئۆتۆمبێل بە بەکارهێنانی Melee-Wepaons دەبێتە هۆی تەقاندنی تایەکە
  • زیادبوونی 2 کارەکتەری ئاسیایی
  • زیادبوونی Emote کاردانەوە
  • دەتوانرێ جل و بەرگ یان هەر شتێکی تر بنێریت بۆ هاوڕێیانت
  • چارەسەر کردنی چەند کێشەیەک، یەکێک لەوانە: پیاکێشانی Teammate بە ئۆتۆمبێل نابێتە هۆی زیان گەیاندن پێی



ليست هناك تعليقات