چۆنیەتی هاککردنی یاری PUBG لە سیستەمی iOS

وا دیارە نزیکەی ساڵێکە یاری PUBG توانیویەتی پلەیەرێکی زۆر لەخۆی کۆ بکاتەوە لە تەواوی جیهاندا، بەکارهێناران یاری پێدەکەن ئەگەر شارەزاییەکی زۆریشیان لە گەیمینگ نەبێ یاخود تازە هاتبنە ناو دونیای گەیمینگ.
بە دڵنیاییەوە ئەم پلەیەرانەش دەکرێن بە چەند چینێک بەپێی شارەزایی لە یاریەکە، لەوانەیە ئەو چینەی ئاستی یاریکردنی زۆر باش نییە زۆر کات هەوڵی ئەوەیان دابێت ڕاهێنان بکەن یاخود بە زیاتر لە 2 پەنجە یاری بکەن تا ئاستی یاریکردنیان باشتربێ، بێگومان جار جارە بیریشیان لەوە کردۆتەوە یاریەکە هاک بکەن و بەم شێوەیە بتوانن ڕووبەڕووی پلەیەرە ئاست بەرزەکان بوەستنەوە.
بۆیە ئێمەش لەم بابەتەدا چۆنیەتی هاککردنی یارییەکەتان بۆ دەخەینە ڕوو.
ئایا ئەم هاکە بۆ چ ئامێرێک گونجاوە؟
ئەم هاکە کاردەکات لەسەر ئەو ئامێرانەی iOS کە جەیڵبرەیک کراون و Cydiaیان لەسەر جێگیر کراوە.
تا ئێستا توانراوە سیستەمی iOS تا وەشانی 12.4ی جەیڵبرەیک بکرێ، بۆیە دەتوانین بڵێین ئەم هاکە بۆ هەموو ئامێرەکانی iOS گونجاوە.
تایبەتمەندییەکانی ئەم هاکە چین؟
ئەم هاکە لەڕێی تویکێکی کوردی سیدیاوە دەکرێ کە لیستێکە و 9 تایبەتمەندی لەخۆدەگرێت.
1. Aimbot
بە چاڵاککردنی ئەم تایبەتمەندییە نیشانە گرتن لە ئامانجەکانت بە ڕێژەی 90% ئاسانتر دەبێ و ئەوەی لەسەر تۆیە تەنها یەک جار نیشانە لە کەسی بەرامبەر بگریت دوای ئەوە هەر کە تەقە ئەکەی نیشانەی چەکەکەت ڕوو لە کەسی بەرامبەر دەمێنێتەوە تەنانەت ئەگەر کەسەکە لە جووڵەشدا بێ. 2. Hide Grass
ئەم تایبەتمەندییە دەبێتە هۆی نەمانی گیا لە زەوی ماپەکەدا، لە کاتێکدا لەمە سوودمەند دەبیت کە کەسێک لەناو گیا خۆی شاربێتەوە و کامپی کردبێ، لەلای تۆ گیاکان سڕاونەتەوە و دەبینی دوژمەنەکەت لەبەردەمت لەسەر زەوی پاڵکەوتوە.
3. No Recoil
بە چاڵاککردنی ئەم تایبەتمەندییە ڕیکۆیلی چەک لە کاتی تەقەکردن بە ڕێژەی 98% تا 100% کەم دەبێتەوە، بەم شێوەیەش پێکانی نیشانە و شوێنی مەبەست ئاسانتر دەبێ و ڕیکۆیلی چەکەکە نابێتە ڕێگر لەبەردەمت.
4. No Spread
ئەگەر ئەم تایبەتمەندییە هاوکات لەگەڵ No Recoil چاڵاک بکەیت، نیشانەی چەکەکەت بە ڕێژەی 100% جێگیر دەبێ و بە هیچ شێوەیەک نە بۆ سەرەوە و خوارەوە و نە بۆ ڕاست و چەپ دەجوڵێتەوە.
5. No Camera Recoil
ئەگەر هەردوو تایبەتمەندی No Recoil و No Spreadـت چاڵاک کردووە و هێشتا نیشانەی چەکەکەت دەجوڵی و لە کاتی تەقە کردن گولەکان بەر هەمان شوێن ناکەون کە زۆربەی جار لە کاتی جووڵە کردندا تەقە دەکەیت ئەم کێشەیەت دێتە بەردەم، ئەوا پێویستە ئەم تایبەتمەندییەش چاڵاک بکەیت.
6. Ski
چاڵاککردنی ئەم تایبەتمەندییە کارەکتەرەکەت کەمێک لە زەوی بەرزتر دەکاتەوە و بە شێوەیەک دەڕوات کە لەکاتی ڕۆیشتندا دەنگی قاچەکانی نایە لەبەر ئەوەی قاچەکانی بەر زەوی ناکەون، ئەمەش وادەکات ئەگەر کەسی دوژمن لێشتەوە نزیک بێت، بەهۆی دەنگی قاچەکانتەوە شوێنەکەت نەزانێ.
7. Fast Move
ئەم تایبەتمەندییە بۆ خێراتر کردنی کارەکتەرەکەتە، بە چاڵاککردنی کارەکتەرەکەت بە شێوەیەکی بەرچاو خێرا دەبێ لە کاتی ڕۆیشتن و دانیشتن و پاڵکەوتن و تەنانەت ئەگەر بریندار(Knock Out)یش کرابیت.
8. High Jump
بە بەکارهێنانی ئەم تایبەتمەندییە کارەکتەرەکەت دەتوانێ 3 ئەوەندەی جاران باز بدا، دەتوانی لەکاتی ڕووبەڕوو بوونەوەی نزیکی دوژمن سوودمەند بی لێی، چونکە نیشانە گرتن لە کەسێک کە بەردەوام لە بەرز بوونەوە و نزمبوونەوە دابێ، ئاسان نییە بۆ یاریکەرێکی ئاسایی.
9. Fly Car
ئەم تایبەتمەندییە لە کاتێکدا چاڵاک دەکرێت کە لەناو ئۆتۆمبێل دایت و دەبێتە هۆی بەرزبوونەوە و فڕینی ئۆتۆمبێلەکەت و جیاوازی نییە ئەگەر ئۆتۆمبێلەکەت Mirado ,Dacia ,UAZ یان هەر یەکێک لە جۆرەکانی تر بێ.
ئایا بەکارهێنانی ئەم هاکە هیچ مەترسییەک لەسەر سزادانی ئەکاونتەکەم دروست ناکات؟
بێگومان هەموو شتێکی نایاسیی لە کۆتاییدا سزایەکی لەدواوەیە، بەڵام ئەم تویکە وا داڕێژراوە کە بۆ وەشانی ئێستای یاریەکە بە تەواوی پارێزراوە و گەرەنتی 98%ی سەلامەتی بەکارهێنەرانی دەدات، بەڵام ئەگەر تۆ ماوەیەکی زۆرە ئەم یاریە دەکەیت و ناتەوێ ئەکاونتەکەت لەدەست بدەیت، وا باشترە ئەکاونتێکی نوێ دروست بکەیت.
وە پێویستە بە وریاییەوە بەکاری بهێنیت و لە کاتی وەرگرتنی هەر ئەپدەیتێک لە یاریەکە، وا باشترە دووبارە ئەکاونتێکی نوێ دابنێیت و بۆ ماوەی ٢٤ تا ٤٨ کاتژمێر یاری بەو ئەکاونتە بکەیت تا بزانی دوای ئەپدەیت (دژە بان)ـی ئەم تویکە پوچەڵکراوەتەوە و مەترسی بۆ سەر ئەکاونتەکەت هەیە یاخود نا.
چۆن بتوانم ئەم هاکە لەسەر ئامێرەکەم جێگیر بکەم؟
١- بۆ دامەزراندنی ئەم هاکە پێویستە سەرەتا ئامێرەکەت جەیڵبرەیک بکەیت.
فەرموون ئەمە چۆنییەتی جەیڵبرەیک کردنی ئامێرەکانی Apple تا وەشانی iOS 12.4
بەستەری دابەزاندنی نەرمەکاڵای unc0ver
safeenkurd.info
٢- دوای جەیڵبرەیک کردنی ئامێرەکەت، پێویستە ئەم سۆرسە بۆ سیدیاکەت زیاد بکەیت
http://repo.kurdios.com/
پاشان بگەڕێ بۆ PUBG HACK V0.14.0 و ئەو تویکە دابەزێنە کە لەلایەن KURDIOSـەوە بڵاو کراوەتەوە
فەرموون ئەمە چۆنیەتی زیادکردنی تویکەکە و گەیم پلەیەکی یاریەکە بە بەکارهێنانی ئەم هاکە
بە سوپاسەوە بەشێک لە ڤیدیۆکە لە کەناڵی Danyar Expert وەرگیراوە
مافی بڵاوکردنەوەی ئەم بابەتە پارێزراوە بۆ KURDISH IT
لێدوانەکان