بەرزکردنەوەی گرافیکی یاری PUBG لە مۆبایلە ئاست مام ناوەندەکانی ئەپڵ


لە ڤیدیۆی ئەمجارەماندا باس لە بەرزکردنەوەی گرافیک و فرەیم رەیتی یاری پەبجی دەکەین بۆ مۆبایلە ئاست مامناوەند و نزمەکانی وەک iPhone 5S, iPhone 6, iPhone 6S بۆ بەرزترین گرافیک، بۆ ئەم کارەش پێویستە ئامێرەکەت جەیڵبرەیک کرابێ و لە ڕێگەی سیدیاوە تویکی Anywhere دابەزێنیت.
ئەم تویکە چەند تایبەتمەندییەک لەخۆ دەگرێت کە گرنگترین گۆڕینی پێناسەی ئامێرەکەتە بۆ جۆرێکی تر، وە هەروەها دەتوانی بە بەکارهێنانی ئەم تویکە شوێنەکەت بشاریتەوە یاخود بیکەی بە شوێنێکی تر و خۆت بەدوور بگریت لە چاودێری کردنی نەرمەکاڵا باوەڕپێنەکراوەکان.

ئایا بەرزکردنەوەی گرافیک یاریەکە زیان بە ئامێرەکەم ناگەیەنێت؟
بەرزکردنەوەی گرافیکی یاریەکە بەهۆی گۆڕینی پێناسەی ئامێرەکەتەوە دەبێت و لەم کاتەشدا یاریەکە سێتینگی ئەو ئامێرەت دەخاتە بەردەست کە بەردەستە بۆ ئەو ئامێرەی پێناسەی ئامێرەکەتت بۆ گۆڕیوە، بێگومان ئەم کارەش بە Overlock کردنی CPU و Gpuـی ئامێرەکەت ئەنجام دەدرێت.
Overlock دەبێتە هۆی گەرمبوونی CPU و GPUـی ئامێرەکەت و بێگومان ئەگەر بە وریاییەوە ئەو جۆری ئەو ئامێرە دیاری نەکەیت کە پێناسەی ئامێرەکەتی بۆ دەگۆڕی و بۆ ماوەیەکی زۆر بەردەوام بیت لە یاریکردن و بواری ئەوە بە ئامێرەکەت نەدەیت کە سارد ببێتەوە، لەوانەیە زیانی گەورە بە ئامێرەکەت بگەیەنێ و تەنانەت ببێتە هۆی تێکچوونی یەکجارەکی CPU و GPUـی ئامێرەکەت.
وە جگە لە گەرمبوونی ئامێرەکەت، لەوانەیە ببێتە هۆی زوو دابەزینی ڕێژەی شەحنی مۆبایلەکەت و کورت تر کردنەوەی ژیانی پاتریەکەت.





مافی بڵاوکردنەوەی ئەم بابەتە پارێزراوە بۆ KURDISH IT




ليست هناك تعليقات