ئەپڵیکەیشنی Video Panda بۆ کەمکردنەوەی قەبارەی ڤیدیۆ
ئەم ئەپڵیکەیشنە بەکاردێت بۆ کەمکردنەوەی قەبارەی ڤیدیۆ، لە کاتێکدا لەم ئەپڵیکەیشنە سوودمەند دەبیت کە پارچە ڤیدیۆیەک لە ئامێرەکەت دا هەیە و قەبارەکەی چەند گێگابایتێکە و بەشێکی زۆری لە بیرگەی ئامێرەکەت داگیر کردووە، بە تایبەت ئەو گرتە ڤیدیۆیانەی بە کامێرای مۆبایل گیراون، لە لایەک تۆ پێویستت بەم ڤیدیۆیەیە و ناتەوێ بیسڕیتەوە و لر لایەکی تریشەوە بەشێکی زۆرێ بیرگەی ئامێرەکەت داگیر کردووە.
ئەم ئەپڵیکەیشنە توانای کەمکردنەوەی قەبارەی ڤیدیۆکەی هەیە بە چەند هەڵبژاردەیەک کە ئایا کوالێتی ڤیدیۆکەت کەم بێتەوە یاخود نا.
ئەمانە سەرەکیترین هەڵبژاردەن بۆ کەمکردنەوەی قەبارەی ڤیدیۆ
Small File (Easy Share) .1
ئەم هەڵبژاردەیە پێناسەکەی هەر لە ناوەکەیدایە، قەبارەی بچووکە و ئاسانە بۆ هاوبەشیکردن و ناردنی ڤیدیۆکە ڤۆ هاوڕێیانت.ئەم هەڵبژاردەیە بە کەمکردنەوەی ڕیزۆلوشنی ڤیدیۆکە بۆ ئاستێکی نزم، قەبارەی ڤیدیۆکە کەم دەکاتەوە و کەمترین کاتی پێویستە بۆ تەواوبوونی پرۆسەکە.
Medium File (Better Quality) .2
ئەم هەڵبژاردەیە قەبارەی ڤیدیۆکە کەم دەکاتەوە بۆ ئاستێکی مامناوەند بە کەمکردنەوەی ڕیزۆلوشنی ڤیدیۆکە بۆ ئاستێکی مامناوەند بە کوالێتیەکی باشتر و کاتێکی مامناوەندی پێویستە بۆ تەواوبوونی پرۆسەکە.
Large File (Just Compress) .3
ئەم هەڵبژاردەیە هەرچەند ناوەکەی (Large File)ـە، بەڵام قەبارەی فایلەکەت بۆ کەم دەکاتەوە بۆ کەمتر لە 75%ی قەبارەی ئاسایی ڤیدیۆکە.ئەم هەڵبژاردەیە پێناسەکراوە بەوەی کە ڕیزۆلوشنی ڤیدیۆکە وەک خۆی دەهێڵێتەوە و خاوەنی باشترین کوالێتی، بەڵام ماوەیەکی زۆری پێویستە بۆ تەواوبوونی پرۆسەکە.
Fit to Email .4
بە بەکارهێنانی ئەم هەڵبژاردەیە دەتوانیت قەبارەی ڤیدیۆکە کەم بکەیتەوە بۆ ڕێژەیەک کە خۆت دیاری دەکەیت (بۆ نموونە 25 MB)، ئەم هەڵبژاردەیە زیاتر بەکاردێت بۆ ناردنی ڤیدیۆ لەڕێگەی ئیمەیڵەوە.
چەند وێنەیەکی ئەپڵیکەیشنەکە
لێدوانەکان