سێرڤەرەکانی سناپ چات کێشەیان تێکەوتووە


 

سناپ چات خزمەت گوزارییەکە کە ڕێگا بە بەکارهێنەر دەدا وێنە و ڤیدیۆ و پەیامی نوسین بنێرێ و وەربگرێ کە تەنها بۆ مۆبایل بەردەستە. بەکارهێنەر دەتوانێ کاتی بینینی وێنە و ڤیدیۆ نێردراوەکان دیاری بکا لە نێوان ١ بۆ ١٠ چرکە.
بەڵام لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو کێشە کەوتۆتە سێرڤەرەکەیەوە و بەکارهێنەران ناتوانن تەواوی خزمەتگوزارییەکانی بەکارهێنن، بە تایبەتیش لە کاتژمێر ١١ـەی شەوەوە، بەپێی وێبسایتی DownDetector زیاتر لە ٢٥،٠٠٠ بەکارهێنەر کێشەیان لە بەکارهێنانی سناپچات هەبووە کە ٩٢%یان ناتوانن وێنە و ڤیدیۆ بنێرن و ئەو بەشەی تریان تەنانەت ناتوانن پەیامی نوسینیش بنێرن.
سناپ چاتیش بە فەرمی هیچ زانیارییەکی دەربارەی کاتی چارەسەر کردنی سێرڤەرەکانی ڕانەگەیاندووە، بەڵام بە دڵنیاییەوە لە ماوە ٢٤ کاتژمێری داهاتوو ئەم کێشەیە چارەسەر دەکرێ.

ڕێژەی ڕاپۆرتی ئەو بەکارهێنەرانەی کێشەیان هەیە لە سناپ چات

ليست هناك تعليقات