گرنگترین ڕاگەیەندراوەکانی کۆنفرانسی ئەپڵ: ئایفۆن ١١، کاتژمێری زیرەکی ئەپڵ زنجیرەی پێنجەم و ئایپادێکی نوێ پیشان دران



لەم بابەتەدا گرنگترین ڕاگەیاندراوەکانی کۆنگرەکەتان بۆ دەخەینە ڕوو و بە TV OS دەست پێدەکەین.
لەم سیستمە تایبەتەدا دەتوانی هەژمارەکان ئاڵوگۆڕ پێ بکەیت بۆ دەستکەوتنی فیلم و دراما پێشنیار کراوەکانی ئارەزوومەندت، لەمەش گرنگتر ئەوەیە کە دەتوانی کۆنتڕۆلەری XBox One S و Playstaytion پەیوەست بکەیت بە Apple Arcadeـەکەتەوە و چێژێکی زیاتر لە یاری کردن ببینی.

Image result for New watch OS

وە هەروەها دووەم گرنگترین داهێنانی نوێی ئەپڵ Watch OS بوو کە نەرمەکاڵای نوێی بۆ بەردەست دەبێت و فرۆشگای App Storeـیشی بۆ بەردەست دەکرێ، وە زۆربەی نەرمەکاڵا نوێکانی تایبەت بە Watch OS دەتوانرێن سەربەخۆ و بەبێ پێویست بوونی دامەزراندنی نەرمە کاڵاکە لەسەر ئامێری پەیوەستکراو بەکار بهێندرێن.
وە هەروەها Always On Display کە لە زۆربەی کاتژمێرە زیرەکەکانی تر بوونی هەبوو، لە Apple Watchـیش بەردەست کرا، بەڵام بە شێوازێکی جیاوازتر، جگە لەوەی Always On Display بۆ کاتژمێر بەردەستە، بۆ زۆربەی نەرمەکاڵاکانی تریش بەردەستە، کە ئەمە سوودی بۆ ئەو کەسانە زۆرە کە لە کاتی وەرزشکردن ناتوانن پەنجە لە ڕوونمای کاتژمێرەکەیان بدەن بۆ هەڵکردنی کاتژمێرەکە و بینینی ڕێژەی چاڵاکیەکانیان.

Image result for New iOS 13

وە هەروەها وەشانی نوێی سیستەمی کارپێخەری نوێی ئایفۆنیشی ڕاگەیاند کە iOS 13ـەیە
لەم وەشانەدا تایبەتمەندییەکی زۆر ناوازە زیاد کراوە کە Dark Modeـە، کە سوودێکی زۆری هەیە ئەو کاتانەی لە دەرەوە ئامێرەکەت بەکار دەهێنیت و ڕووناکی خۆر دەبێتە ڕێگر لە بینینی ئاسانی ڕوونماکەت و چاوەکانت ئازار دەدات، بەڵام ئەپڵ بە چاڵاک کردنی (دۆخی تاریک) ئەم کێشەیەشی چارەسەر کرد کە دەتوانرێ بوترێ یەکەم جارە لە جیاتی زیاتر ڕووناک کردنەوەی ڕوونما بۆ دەرەوە، دۆخی تاریک بەردەست کراوە.

وە هەروەها لەم وەشانە نوێیەدا دەتوانی دەستکاری گرتە ڤیدیۆکانیش بکەیت و وەریان بگێڕیت و بیان بڕیت و کاریگەری و ئیفێکتی تایبەتیان بۆ زیاد بکەیت.

سەرەڕای ئەمانەش خەندە و ئیمۆجیەکان زیاتر وردەکارییان بۆ کراوە و ڕوونتر ڕوخساری بەکارهێنەریان تێدا بەدی دەکرێ.

Image result for New iPad

وە هەروەها بۆ یەکەم جار ئەپڵ سیستەمێکی کارپێکەری بۆ iPad ڕاگەیاند بە ناوی iPad OS و لەمەودوا ئایپادەکان چیتر هەمان سیستەمی کارپێکەری ئایفۆن بەکار ناهێنن، لەم سیستەمە کارپێکەرە نوێیەدا ڕوونمای سەرەکی چەند گۆڕانکارییەکیان تێدا کراوە بە بەراورد بە iOS، وە هەروەها لەم سیستەمە نوێیەدا گوزەر کردن بەنێو ئەپەکاندا زۆر ئاسانتر کراوە.
وە گەورەترین گۆڕانکاری لە ئایپادە نوێیەکەدا ئەوەیە کە لە کۆتاییدا دەتوانیت بیرگەی دەرەکی جۆری SD CARD و USB Drive پێیەوە پەیوەست بکەیت.



وە هەروەها ئەپڵ Mac Proیەکی نوێی ڕاگەیاند کە دیزاین و هێز و تواناکەی زۆر زۆر جیاوازە بە بەراورد بە Mac Proـی پێشوو، کە خاوەنی ڕوونمایەکی Pro Display 6Kـەیە، لەگەڵ ئەمەشدا وەشانێکی نوێی Mac OSـی ڕاگەیاند کە نەرمەکاڵای iTunes تێیدا سادە کراوەتەوە و تایبەتمەندییەکانی دابەش کراوە بۆ سەر 3 نەرمەکاڵادا.

وە لە کۆتاییدا دەتوانرێ ئایپاد وەک ڕوونمای دووەم بۆ ماک بووک بەکاربێت، ڕاستە پێشووتر بۆ چەند نەرمەکاڵایەکی دیاری کراو بەکار دەهات، بەڵام ئێستا لەگەڵ هەموو نەرمەکاڵایەک بەکاردێت.

وە Swift UI بەرهەم هێنا کە بۆ بنیات نانی نەرمەکاڵا بەکاردێ، کە ئاسانکارییەکی زۆر لە نوسین و داڕشتنی کۆدەکان دەکا بە بەراورد بە بەکارهێنانی نەرمەکاڵاکانی تر بۆ داڕشتنی نەرمەکاڵا.

ئەمانە گرنگترین ڕاگەیاندراوەکانی کۆنفرانسی ئەمشەوی ئەپڵ بوو
مافی بڵاو کردنەوەی ئەم بابەتە پارێزراوە بۆ Kurdish IT

ليست هناك تعليقات