نرخی iPhone 11 بە بڕی 50$ کەمترە لە بەرهەمی هاوشێوەی ساڵی ڕابردووی کۆمپانیاکە iPhone XR سەرەڕای بەرزکردنەوەی گومرگ لەلایەن دۆناڵد ترەمپ

ئەپڵ پەردەی لەسەر iPhone 11ی 700$ـی و iPhone 11 Proـی 1000$ـی و iPhone 11 Pro Maxـی 1000$ـی لادا لە میانەی ئیڤێنتی سێپتێمبەری ساڵانەی خۆی، لە هۆڵی Steve Jobs لە شاری Cupertinoی کالیفۆرنیا.
نرخی iPhone 11 بە بڕی 50$ کەمترە لە بەرهەمی هاوشێوەی ساڵی ڕابردووی کۆمپانیاکە iPhone XRـی 750$. دەتوانین بڵین نرخی ئامێرەکانی iPhone 11 Pro هەمان نرخە لەگەڵ iPhone XS و iPhone XS Maxی کۆمپانیای ئەپڵ کە ساڵی پار بڵاو کرانەوە.
ئەم نرخ دابەزینە بۆ هەرزانترین مۆدێل و بێگومان مانەوە لە ڕیزی باشترین مۆدێلەکان تەنانەت لەژێر سێبەری بڕیاری زیادکردنی %15 باجەکان لەسەر هاوردەکردن لە چینەوە کە لەلایەن دۆناڵ ترەمپ دەرچوو و بەرهەمەکانی کۆمپانیای ئەپڵیشی گرتەوە بەپێی ڕاپۆرتێکی وێبسایتی Bloomberg.
ئاشکرا نییە کە باجەکانی ترەمپ کاریگەری لەسەر نرخەکانی ئەپڵ دەبێ تا مانگی دیسێمبەری ئەمساڵ، بەڵام وا دیارە ئەپڵ باجە زیادکراوەکانی نەخستۆتە سەر نرخی ئافۆنە نوێکەی. ڕوون نییە کە ئەپڵ نرخی ئایفۆنەکانی بەرز دەکاتەوە لە مانگی دیسێمبەر — کاتێ باجەکانی بەسەردا سەپێندران — یاخود کۆمپانیاکە تێچووەکەی دەژمێرێت. لێکۆڵینەوەکان لە Morgan Stanley دەریان خستووە کە ئەگەری زیاترە کۆمپانیاکە تێچووەکەی بژمێرێت، دەزگاکە لە ڕاپۆرتێکی مانگی 5 دا وای نووسیوە.
ئەپڵ تووشی دابەزینی ڕێژەی فرۆشی ئایفۆن بوو لە 2019، کە هەندێک دەڵێن ئەنجامی بەرزکردنەوەی نرخی ئایفۆنەکانی بوو. پێشکەش کردنی ئایفۆنی هەرزانتر سەرەڕای بەرزبوونی گومرگ لەوانەیە ڕێژەی فرۆشی ئایفۆن دووبارە بەرز بکاتەوە.
بەڕێوەبەر تیم کوک ڕکابەرێکی بەهێزی گومرگەکان بووە، پێشنیار دەکا کە ئەوان لەوانەیە زیان بە کۆمپانیای ئەمەریکی وەک ئەپڵ خۆی بگەتەنن و یارمەتی ڕکابەرە کۆریەکەیان سامۆنگ بدەن.
سەرچاوە: BusinessInsider
لێدوانەکان