فەرهەنگی ڕستەیی Rebin Dict Plus بە چارەسەرکردنی کێشەکانی لەگەڵ iOS 13 و زیاتر بۆ iOS نوێکرایەوە


لە پاش ناڕەزایی بەکارهێنەران لە هەمبەر بوونی چەند کێشەیەکی فەرهەنگی ڕستەیی Rebin Dict Plus لەگەڵ وەشانی نوێی iOS 13 ـدا، ئەمڕۆ گەشەپێدەری ئەپەکە بەڕێز ڕێبین عەلی ئەپی Rebin Dict Plus ـی لە کۆگای ئەپ ستۆر تایبەت بە iOS نوێکردەوە.

ژمارەی وەشانە نوێیەکەی ئەپەکە بریتییە لە 3.1، لەم وەشانەی ئەپەکەدا کێشەی دەرچوونی لەناکاو (کراش) چارەسەر کراوە لە کاتی چوونە سەر چەند بەشێکی ئەپەکە لە وەشانی iOS 13 ـدا. لەگەڵ ئەوەشدا، تەختەکلیلی کوردی نێوخۆی ئەپەکە باشتر کراوە و کەمێک خێرایی پێوە دیارە و چەند وردە کێشەیەکی دیکەش چارەسەر کراون. لە وەشانی پێشووتری ئەپەکەدا لە وەشانی تاقیکاری و جێگیری iOS 13، ئەگەر بتویستبایە بچویتایەتە سەر بەشەکانی “کوردی بۆ ئینگلیزی” و “ڕستەی کوردی بۆ ئینگلیزی”، ڕاستەوخۆ ئەپەکە دەهاتە دەرەوە و بێبەش دەبوویت لە بەشە ناوبراوەکان.


ئەپی Rebin Dict Plus فەرهەنگێکی ڕستەیی ئینگلیزی بۆ کوردی و بە پێچەوانەوەیە، توانای وەرگێڕانی وشەکانی هەیە بۆ سەر زیاتر لە 5 زمانی دیکە، لەگەڵ هەبوونی چەند تایبەتمەندییەکی دیکەی ناوازەدا. بە خۆڕایی لە کۆگاکانی ئەپ ستۆر و گووگڵ پلەی بەردەستە بۆ داگرتن، بەڵام پێویستی بە 3,000 دینار هەیە تاوەکو بەشەکانی ئەپەکە چالاک بکرێت.

کرتە لە وێنۆچکەکەی خوارەوە بکە بۆ داگرتن/نوێکردنەوەی وەشانە نوێیەکەی ئەپی Rebin Dict Plus بۆ iOS.


سەرچاوە :
  • kitn

هناك تعليق واحد: